هاتوچۆی سلێمانی دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکاندا دەگرێت

کوردستان 22/06/2021

Alternate Text

بە گوێرەی نوسراوێکی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ، لە کاتی بینینی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان لەسەر شەقامەکان ئەوا دەستیان بەسەردا دەگیردرێت.

کۆدەکە بە مەبەستی ئامار بووە

ئەمڕۆ ٢٢ی حوزەیران بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، لە نوسراوێکی فەرمیدا کە واژووی فەرەیدون عومەر ئەحمەد، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی لەسەرە، رایگەیاند:" ئەو کۆدەی بۆ ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا درووستکراوە لە بەڕێوەبەرایەتیمان بە مەبەستی وەرگرتنی ئامار بۆیان کراوە، بە بەڵگەنامەی رێگەپێدان هەژمارناکرێت".

بوونی ئەو ئۆتۆمبێلانە لەسەر شەقامەکان کارێکی نایاساییە

ئەوەش هاتووە:" بوونی ئەو ئۆتۆمبێلانە لەسەر شەقامەکان کارێکی نایاساییە، پێویستە لە کاتی بینیندا دەستیبەسەردا بگیردرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا