هەڤاڵ ئەبوبەکر هەڵوێستی خۆی لەبارەی رووداوەکەی شەوی رابردووی سلێمانی راگەیاند

کوردستان 22/06/2021

Alternate Text

هەڤاڵ ئەبوبەکر رایگەیاند، رێککاری یاسایی و لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردوو دەستیپێکردووە و کەسانی سەرپێچیکار رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.

" هەر کەسێک هۆکاری هەڵگیرسانی شەڕەکەی شەوی رابردووی سەرچنار بێت رووبەڕووی یاسایی دەکرێتەوە "

ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٢ی حوزەیران، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بە BMC راگەیاند:" هەر کەسێک تۆمەتباربێت بە سەرپێچیکردن و هۆکاری هەڵگیرسانی رووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردووی گەڕەکی سەرچنار بێگومان رووبەڕووی رێککاری یاسایی دەکرێتەوە و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەرکی یاسایی خۆیان جێبەجێدەکەن ".

ناوبراو راشیگەیاند:" لە رووداوەکەدا هیچ کەسێک گیانی لەدەست نەداوە، تەنها نۆ کەس برینداربوون و حەوتیان پێویستیان بەوە بووە ببردرێنە نەخۆشخانە، یەکێکیان دۆخی تەندروستی سەخت بوو، بەڵام پاش ئەوەی نەشتەرگەری بۆ کرا، دۆخی تەندروستی ئەویش باش بووە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا