کارمەندێکی وەزارەتی تەندروستی ٤٢٤ ڤاکسینی کۆرۆنای دزیوە

عێراق 22/06/2021

Alternate Text

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند، یاریدەدرێکی دەرمانساز دەستگیرکراوە، کە ٤٢٤ ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنای بە بەهای ١٧٨ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دینار دزیوە.

"نرخی هەر یەکێکیان ٣٠٠ دۆلارە"

ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاویکردەوە:" کارمەندێکی نەخۆشخانەی شیفای تایبەت بە چارەسەرکردنی توشبووانی کۆرۆنا دەستگیرکراوە، کە ٤٢٤ ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنای لە نەخۆشخانەکە بە بەهای ١٧٨ ملیۆن و ٨٠٠ هەزار دینار دزیوە و لە بازاڕەکان ساخی کردووەتەوە، کە نرخی هەر یەکێکیان ٣٠٠ دۆلارە ".

"ئەو ڤاکسینانەی لە ماڵەکەی دۆزراوەتەوە هەمان ئەو ڤاکسینانە نییە کە لە نەخۆشخانەکە بردراون"

ئاماژە بەوەشکراوە:" ژمارەیەک ڤاکسین لە ماڵی تۆمەتبارەکە دەستی بەسەردا گیراوە، بەڵام لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتووە کە ئەو ڤاکسینانەی لە ماڵەکەی دۆزراوەتەوە هەمان ئەو ڤاکسینانە نییە کە لە نەخۆشخانەکە بردراون، بەڵکو سەرجەمیان ساختەن ".

ئەوەش خراوەتەڕوو:" تۆمەتبارەکە ڤاکسینە رەسەنەکانی لە بازاڕەکان ساخکردووەتەوە و کۆمەڵێک ڤاکسینی دیکەی ساختەی لە ماڵەکەی دانابوو کە نرخەکەی تەنها ٥٠ دۆلارە و بەنیازبوو لە شوێنی ڤاکسینە رەسەنەکە لە نەخۆشخانە دایبنێت، بۆ ئەوەی هیچ کەسێک هەستی پێ نەکات ".

دەستەی دەستپاکی روونیشیکردووەتەوە:" ئەو ڤاکسینە رەسەنەی لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە دابینکراوە مامەڵەکردن پێی لە دەرمانخانەکانی دەرەوەی ناوەندە تەندروستییەکانی حکومەت قەدەغەیە ".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

وەزیری دارایی: چاوەڕوانی بەغداین

کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

سەرۆکی یەکێتی لە ئیماراتە

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

نرخی ئەمڕۆی زێڕ

ئابوری 5 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا