دوای رووداوەکەی دوێنێ شەوی گەڕەکی سەرچنار، وێنەکی کچێکی گەنج لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبووەوە کە گوایە کچی ناوبراوە و هۆکاری رووداوەکە بووە.
ئەو کچەی وێنەکەی بڵاوبووەتەوە ناوی کوردستان بەمۆیە
بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، ئەو کچەی وێنەکەی بڵاوبووەتەوە ناوی کوردستان بەمۆیە و یاریزانی گۆڕەپان و مەیدانە، هۆکاری وێنەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی دوو ساڵ لەمەوپێش یاریزانی یانەی پێشمەرگە بووە و کاتێک لە پاڵەوانێتی رۆژئاوای ئاسیا پلەی دووەمی بەدەستهێناوە ئەو وێنەیەی لەگەڵ شێخ جەعفەر مستەفا گرتووە بەهۆی ئەوەی سەرۆکی یانەکە بووە.