پەرلەمان پاراستنی ژینگە دەخاتە دەنگدانەوە

کوردستان 29/06/2022

لەلایەن: نەردین فاروق

Alternate Text

وا بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامبدا کە تێیدا دەنگدان لەسەر چەند پڕۆژەیاسایەک و خوێندنەوەی یەکەم بۆ دوو پێشنیازە یاسا دەکرێت.

بە گوێرەی بانگهێشتنامەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کە ئاڕاستەی پەرلەمانتاران کراوە، تێیدا هاتووە کە ئەمڕۆ دانیشتنی ئاسایی ژمارە ١٠ی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم بەڕێوەدەچێت، لە بڕگەی یەکەمیشدا دەنگدان لەسەر دوو پڕۆژەیاسا بەڕێوەدەچێت، کە ئەوانیش بریتین لە پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان-عێراق) و  پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠٠٨).

دواتریش سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریدا بە زیادکردنی بڕگەیەکی دیکە بۆ کۆبوونەوەکە، کە ئەویش خوێندنەوەی یەکەمە بۆ هەردوو پێشنیازەیاسای (لیژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی كوردستان) و (سەندیكای بایلۆجی هەرێمی كوردستان).

شایەنی باسە، ئەم دانیشتنەی ئەمڕۆی پەرلەمان دەبێتە دوایین دانیشتن، ئەویش بەهۆی ئەوەی پشووی پەرلەمان لە ١ی تەمووز دەستپێدەکات و تا ١ی ئەیلول بەردەوام دەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا