ئامینە کاکەباوە: مایەی نیگەرانییە سوید ملکەچی داواکارییەکانی تورکیا دەبێت

کوردستان 29/06/2022

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

ژنە پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی سوید ئامینە کاکە باوە رایگەیاند، مایەی نیگەرانییە سوید ملکەچی داواکارییەکانی تورکیا دەبێت.

ریككەوتوون لەسەر هەناردەکردنی چەک و زیادکردنی هەوڵەکانیان لە دژی تیرۆر

 ئامینە کاکەباوە ژنە پەرلەمانتاری کورد لە پەرلەمانی سوید رایگەیاند:" سوید و فینلاندا بە داواکانی تورکیا رازیبوون کە لە ساولی نینیستۆی سەرۆکی فینلاندای کردووە و ریككەوتوون لەسەر هەناردەکردنی چەک و زیادکردنی هەوڵەکانیان لە دژی تیرۆر".

تورکیا وڵاتێکی دیکتاتۆری ئیسلامیە و رێز لە مافی مرۆڤ ناگرێت

ئاماژەی بەوەشکرد:" مایەی نیگەرانییە کە سوید ملکەچی ئەو داواکارییانەی تورکیا دەبێت، چونکە تورکیا وڵاتێکی دیکتاتۆری ئیسلامیە و رێز لە مافی مرۆڤ ناگرێت و کە رێگەی دەستدرێژییە سەربازییە نایاساییەکانی و داگیرکردنی سوریاوە و یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێلکردەوە".

یەپەگە و یەپەژە ئازادیخوازن و جیهانیان لەدەستی داعش رزگارکرد

باسیلەوەشکرد:" ناتوانرێت بەرەنگاری تیرۆر ببنەوە بە رێگەدان بەوەی تیرۆرستان بڕیار بدەن کێ تیرۆرستە، یەپەگە و یەپەژە ئازادیخوازن و جیهانیان لەدەستی داعش رزگارکرد، ئەمەش وایکرد سوید و هەموو جیهان سەلامەتی زیاتر بەدەستبهێنن".

پێویستە پەرلەمانتارەکان بانگی وەزیری دەرەوە بکەن و روونبکردنەوەی پێویست بدرێت

ئامینە کاکەباوە ئاشکراشیکرد:" سبەی نووسراوێک پێشکەش بە وەزیری دەرەوە دەکەم سەبارە بە وردەکارییەکانی رێککەوتنەکە و پێویستە پەرلەمانتارەکان بانگی وەزیری دەرەوە بکەن و روونبکردنەوەی پێویست بدرێت".
شایەنی باسە شەوی رابردوو سکرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاند، فینلاندا و سوید لەگەڵ تورکیا گەیشتوونەتە رێککەوتن سەبارەت بە ئەندامبوونیان لە گروپی ناتۆ.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا