ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی هێرشەکان بۆ سەر خەڵک و ژێرخانی کوردستان کۆدەبێتەوە

کوردستان 29/06/2022

لەلایەن: نەردین فاروق

Alternate Text

وا بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجامبدات و یەکێک لە باسەکان هێرشەکان بۆ سەر خەڵک و ژێرخانی کوردستان دەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە:" ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات".

دەشڵێت:" بابەتی چەندبارەبوونەوەی هێرشەکان بۆ سەر خەڵک و ژێرخانی کوردستان لە چەند مانگی ڕابردوودا و گرنگیی پێکهێنانی هێزی هاوبەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی و ڕێکارەکانی هەردوو وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و ناوخۆ بۆ پاراستنی ژێرخانی گشتی و دامەزراوەکانی نەوت و گاز دەخرێتەڕوو".

لە تەوەری دووەمیشدا باس لە خستنەڕووی بابەتی گوشاری بەردەوامی حکومەتی فیدڕالی بۆ وەبەرهێنەرانی بواری نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان لە پێناوی پەکخستنی پڕۆژەکانی گەشەپێدانی سەرچاوەکانی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان کە ئەمەش بە ئاشکرا پێشێلکردنی دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانە دەکرێت".

هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکە:" بابەتی پڕۆژە بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ دەخرێتەڕوو".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا