بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بە
هاوکاری هێزەکانی ئاسایش لە یەکێک لە گەڕەکەکانی ئەو شارە ١٠ تۆمەتباریان
دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە
بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" پاش دروستبوونی شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان ژمارەیەک
هاوڵاتیدا لە گەڕەکی کانی سپیکەی شاری سلێمانی، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس گەیشتنە
شوێنی رووداوەکە".
بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایش توانرا شەڕەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت و ١٠ تۆمەتباریش دەستگیربکرێن
ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای گەیشتنی
هێزەکانمان بە شوێنی مەبەست، بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایش توانرا شەڕەکە کۆنتڕۆڵ
بکرێت و ١٠ تۆمەتباریش دەستگیربکرێن، هەروەها دەستیشگیرا بەسەر دوو چەکدا لە
جۆرەکانی کڵاشینکۆف و دەمانچە، کە بە تۆمەتبارەکان بووە".
سەرجەم تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە
باسیلەوەشکرد:" لە ئێستادا پەڕاوی
لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و سەرجەم تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر
راگیراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە".