ئاسایش کەسێکی "مەترسیدار"ی دەستگیرکرد

کوردستان 29/06/2022

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین رایگەیاند، هێزەکانیان لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا توانیویانە کەسێکی مەترسیدار دەستگیر بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی راپەڕین لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند:" لە هەڵمەتێکی هێزەکانمان لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی حاجیاوا توانیان کەسێکی مەترسیدار دەستگیربکەن".

هێزەکانی یاریدەدەرێتیمان توانیان کەسێکی لە یاسا راکردوو کە تۆمەتبارە بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراق لە چیای ماکۆک دوای هەوڵی تەقەکردن و هەڵاتن، دەستگیربکەن

روونیشیکردەوە:" لە درێژەی کارو چالاکی و بەدواداچوونەکان، هێزەکانی یاریدەدەرێتیمان توانیان کەسێکی لە یاسا راکردوو کە تۆمەتبارە بەپێی ماددەی ٤٤٦ لە یاسای سزادانی عێراق لە چیای ماکۆک دوای هەوڵی تەقەکردن و هەڵاتن، دەستگیربکەن".

پێشتر لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی رانیە لە ئیدارەی راپەڕین فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، بەڵام خۆی رادەست نەکردووە

ئاماژەی بەوەشکرد:" تۆمەتبار (س.ی.ع) کە دانیشتووی قەزای کۆیەیە و لەدایکبووی ١٩٩٤ە، پێشتر لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی رانیە لە ئیدارەی راپەڕین فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو، بەڵام خۆی رادەست نەکردووە، ناوبراو تۆمەتبارە بە چەندین کاری دزیکردن لە ماڵان و دوکان و شوێنی دیکە".

بەهۆی ئەوەی ئەوەی تۆمەتباری ئاماژەپێکراو داواکراوە لەلایەن پۆلیسی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی تاوانی ئیدارەی راپەڕینەوە، رادەستی ئەوان کراوە

ئاسایشی راپەڕین باسیلەوەشکرد:" بەهۆی ئەوەی ئەوەی تۆمەتباری ئاماژەپێکراو داواکراوە لەلایەن پۆلیسی بەرەنگاربوونەوە و نەهێشتنی تاوانی ئیدارەی راپەڕینەوە، رادەستی ئەوان کراوە، هەروەها تۆمەتبار ئۆتۆمبێلێکی لە جۆری نیسان پەترۆڵی بێ سەرەتای بە ژمارەی بەغداد پێ بووە لەگەڵ کڵاشینکۆفێک لە جۆری سینی و یەک مەخزەنی پڕ فیشەک و دوو مۆبایل و چەند کەلوپەلێکی دیکەش".

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا