کارەبای سلێمانی: هەر هاوبەشێک دەستکارى پێوەری زیرەک بکات سزادەدرێت

کوردستان 29/06/2022

لەلایەن: rozh

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، هەر هاوبەشێک دەستکارى پێوەرە زیرەکەکە بکات، رووبەرووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" ئەو هاوڵاتییانەی کارەبایان هەیە و پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، بەڵام بەفەرمی ئیشتراکیان نەکردووە، پێویستە لەماوەی یەک مانگدا سەردانی هۆبەکانی فرۆشتنی وزەی بەڕێوەبەرایەتیەکانی کارەبا بکەن ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" دەبێت ئەو هاوبەشانە لەو ماوەیەدا بەشێوەی خۆیان تۆمار بکەن و ئیشتراک بکەن، بەپێچەوانەوە کارەباکەیان کەم دەکرێتەوە و تا مامەڵەی هاوبەشیکردنەکەی بەفەرمی تەواو دەبێت ".

کارەبای سلێمانی روونیشیکردووەتەوە:" هەر هاوبەشێک دەستکارى پێوەرە زیرەکەکە بکات، رووبەرووی رێکاری یاسایی دەبێتەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا