مردنی ژنەکەی دهۆک بەهۆی کۆلێراوە بووە؟

کوردستان 29/06/2022

لەلایەن: lawan

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، کە گوایە ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی لالاڤ ژنێک بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشی کۆلێرا-ەوە گیانی لەدەستداوە و دەڵێت، ئەو ژنە بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستداوە.

 بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە گوایە ژنێک بەهۆی نەخۆشی کۆلێراوە گیانی لەدەستداوە، ئاماژەی بەوەکرد:" ئەو نەخۆشە بەهۆی هەبوونی چەند نیشانەیەکەوە لە نەخۆشخانەیەکی دیکەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی لالاڤ و پشکنینی کۆلێراکەی نێگەتیڤ بووە".
ئەوەشی خستەڕوو:" ئەو ژنە نەخۆشی شێرپەنجەی هەبووە و هەر بەو هۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە".

تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی کۆلێرا لە پارێزگای دهۆک تۆمارنەکراوە

راشیگەیاند:" تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی کۆلێرا لە پارێزگای دهۆک تۆمارنەکراوە و هەر حاڵەتێک تۆماربکرێت هاوڵاتییانی لێ ئاگادار دەکەینەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا