لە هەولێر ژنێک لە ناو بازاڕی لەنگە مۆبایلی لە خەڵک دزیوە

کوردستان 29/06/2022

لەلایەن: rozh

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ژنێک بەتۆمەتی دزینی مۆبایل لە چەند کەسێک لە بازاڕی "لەنگەی نوێ" دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" ژنێک بەناوی (ن. ن. م) دەستگیرکراوە، کە لە بازاڕی (لەنگەی نوێ) مۆبایلی لە هاوڵاتیان دزیبوو، لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستبەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و چەقۆیەک و ئامێرێکی بروسکی کارەباییدا گیراوە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە رێکخراوە و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (٤٤٦) لە یاسای سزادان راگیراوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا