وتەبێژی کارەبای سلێمانی سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی
رەتکردەوە کە باس لە کوژاندنەوەی کارەبا دەکەن بۆ ماوەی کاتژمێرێک.
لە چەند میدیایەک دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە، کە گوایە
بەبۆنەی رۆژی ساتی زەوییەوە کە لە بەشێکی زۆر لە وڵاتانی کارەبا دەکوژێندرێتەوە،
لە هەرێمی کوردستانیش بە هەمان مەبەست کارەبا دەکوژێندرێتەوە.
لەوبارەیەوە سیروان محەمەد وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە BMC راگەیاند:" لە رووی تەکنیکی و
هونەرییەوە بە هیچ شێوەیەک ناتوانرێت کاری لەوشێوەیە بکرێت و کارەبا هاوڵاتییان
بکوژێنرێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" خۆی لە خۆیدا ئەگەر شاری
سلێمانی چوار بەش بێت، لەکۆی ئەو چوار بەشە تەنها کارەبا دەدرێت بە یەک بەشی، بۆیە
کاری لەوشێوەیە بە تەواوەتی ئەستەمە".
باسی لەوەشکرد:" ئەوەی هەیە ساڵانە هاوڵاتییان
دەتوانن لەو یادەدا لای خۆیانەوە چەند گڵۆپێک بکوژێنەوە بۆ ماوەی چەند خولەکێک،
بەڵام کوژاندنەوەی کارەبا بۆ نزیکەی کاتژمێرێک بە تەواوەتی کارێکی ئەستەمە".