ئیمارات و یەمەن هێرشەکەی سەر کۆرمۆر سەرکۆنە دەکەن

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

هەردوو وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات و یەمەن سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر گێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەن و پشتیوانی خۆشیان بۆ هەردوو حکومەتی هەرێم و عێراق دووپاتدەکەنەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییە دەکەین کە لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە کێڵگەی گازی کۆرمۆری کردە ئامانج و بووە هۆی کوژرانی ژمارەیەک هاوڵاتیی بێتاوانی یەمەنی." 

ئامانج لێی تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی عێراقە

ئەوەشی خستەڕوو، هێرشەکە پێشێلکارییەکی ئاشکرای بنەماکانی یاسا نێودەوڵەتییەکانە، کە ئامانج لێی تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی عێراقە. 

هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی یەمەن باسی لەوەکرد، باڵیۆزخانه‌ی یه‌مه‌ن له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو حكوومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندیی و هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامدان بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریی و ورده‌كاری زیاتر له‌ باره‌ی هێرشه‌كه‌وه‌ بزانن.

دوێنێ هەینی بە درۆن هێرشکرایە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر، کە بووە هۆی کوژرانی چوار کارمەندی بیانی و برینداربوونی دووانی دیکەش.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا