" پلەکانی گەرما نزیکەی 16 پلە دادەبەزن "

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت سەرەتای مانگی داهاتوو شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بکات، دەشڵێت، پلەکانی گەرما نزیکەی 16 پلە دادەبەزن.

سەروو 50 ملم باران دەبارێت

دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد،  پێشبینی دەکرێت بڕی بارانبارین لە ماوەی ئەم شەپۆلەدا بگاتە سەروو 50 ملم بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، لە سەنتەری پارێزگای هەولێریش بڕی بارانبارین لەنێوان 40 تا 50 ملم دەبێت.

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە باسی لەوەشکرد، ئێستادا پلەکانی گەرما لە بەرزیدا جێگیرە بەڵام بەهۆی کاریگەری ئەو شەپۆلەوە پلەکانی گەرما 14 تا 16 پلە روو لە دابەزین دەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا