جارێکی دیکە لە سنووری پارێزگای سلێمانی بەشێک لە
فەرمانبەران بەهۆی وەرنەگرتنی مووچەوە بایکۆتیان راگەیاند.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست BMC کەوتووە، کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی
هاتووچۆی سلێمانی جارێکی دیکە بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە بایکۆتی کارەکانیان
کرد.
هاوکات پەیامنێری BMC رایگەیاند، جگە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ،
بەڕێوەبەرایەتی کارەبا، بانکەکان، دادنووسی بەکرەجۆ و بەشێک لە مامۆستایان و
فەرمانبەرانی زانکۆش بایکۆتیان راگەیاندووە.
شایەنی باسە ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئادار یەکەم رۆژی دەوامی
فەرمییە دوای پشووەکانی تایبەت بە نەورۆز.