عێراق پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایش دەکات

عێراق 25/03/2024

Alternate Text

وەزارەتی دەرەوەی عێراق، پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد بۆ راگەیاندنی دەستبەجێی ئاگربەست لە غەززە.

ئەمشەوی دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی عیراق، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، پێشوازی لە بڕیارەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی دەکەین کە تێیدا داوا دەکات بە دەستبەجێ راگەیاندنی ئاگربەست بۆ مانگی رەمەزان، بەو هیوایەی ببێتە هۆی راگرتنی یەکجارەیی جەنگ و ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان.

باسی لەوەش کرد، پێویستە لەسەر سەرجەم لایەنەکان پابەندییەکانیان بە پشتبەستن بە یاسایی نێودەوڵەتی جێبەجێبکەن و دەرچەکانی گەیاندنی هاوکارییەکان بە غەززە فراوان بکەن.

هەروەها، وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوا لە کۆمەڵگەی مەدەنی دەکات بە لەئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی بەرامبەر راگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر خەڵکی مەدەنی و کۆتاییهێنان بە نەهامەتییەکانی گەلی فەڵەستین.

ئەمڕۆ، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە 14 دەنگی بەڵێ پڕۆژەیاسای راگەیاندنی ئاگربەستی لە غەززە پەسەندکرد، دەنگدانێک کە ئەمەریکا بە بەڵێ و نەخێر بەشداری تێدا نەکرد، کە ئەمەش ئیسرائیلی توڕە کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا