بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابوری جیهان، سودانی گەیشتە ریاز

عێراق پێش 1 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

بە بانگهێشتنامەیەكی فەرمی لەلایان محەمەد بن سەلمان، شازادەی جێنشینی سعودیەوە ئاڕاستەی نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق كرا،  محەمەد شیاع سودانی بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ئابوری جیهان كەمێك پێش ئێستا گەیشتە ریازی پایتەخت. 

 ئەمڕۆ یەكشەممە سودانی بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندەكە كە دوو رۆژ دەخایەنێت گەیشتە پایتەختی سعودیە و هەریەكە لە مەحمود عەباس، سەرۆكی فەڵەستین،  وەزیرانی دەرەوە و سەرۆك وەزیرانی بەشێك لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا، هۆڵەندا، ئەڵمانیا، بەریتانیا بەشداری لە كۆڕبەندەكەدا دەكەن. 

12 سەرۆك وەزیر و وەزیری دەرەوە بەشداری لە كۆڕبەندەكەدا دەكەن

لەلایخۆشییەوە بورج برێندی، سەرۆكی كۆڕبەندی ئابوری جیهانی ئاماژەی بەوەكردووە:" 12 سەرۆك وەزیر و وەزیری دەرەوە بەشداری لە كۆڕبەندەكەدا دەكەن و ژمارەی بەشداربووان دەگاتە هەزار كەس".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا