ئەمڕۆ گەڕێكی دیكەی یارییەكانی پێنج خولە بەهێزەكەی ئەوروپا دەسپێدەكەنەوە

وەرزش 30/03/2024

Alternate Text

ئەمڕۆ یەكشەممە پاش وەستان بۆ دەستپێكردنی یارییە نێودەوڵەتییەكانی جارێكی دیكە پێنج خولە بەهێزەكەی ئەوروپا یاریی بەهێزیان تێدا دەستپێدەكاتەوە.

رووبەڕووبوونەوەی بەهێزی نێوان بایرن و دۆرتمۆند ئەنجامدەدەرێت

لە خوڵی ئەڵمانیا هەریەكە لە یانەكانی بروسیا دۆرتمۆند و بایرلیڤەركوزن رووبەڕووی هەریەكە لە یانەكانی بایرن منشن و هۆفنهایم دەبنەوە.

بەشێك لە یارییەكانی دیكە:

لایبزیك – ماینز

ئینتەرلاخت فرانكفۆرت – برلین یونییەن

میونشنگلادباخ – فرایبۆرگ

ڤێردەر بەریمەن – ڤۆڵڤسبۆرگ

خولی ئیتاڵیا رووبەڕووبوونەوەی ئاگرین بەخۆیەوە دەبینێت

لە خولی ئیتاڵیاش، ناپۆلی و لاتسیۆ رووبەڕووی هەریەكە لە یانەكانی ئەتڵانتا و یۆڤنتوس دەبنەوە و هەروەها میلان و فیرۆنتیناش یاری هەیە.

بەشێكی دیكەی یارییەكان لە خولی ئیتاڵیا:

 جێنەوا – فرزیۆنی

تۆرینۆ – مۆنزا

بەرشە یاری هەیە و رووبەڕووی لاس پاڵماس دەبێتەوە

ئەمشەو لە گەڕێكی دیكەی خولی ئیسپانیاشدا یانەی بەرشەڵۆنەی ئیسپانی رووبەڕووی لاسپاڵماس دەبێتەوە و سیڤییە و ڤالانسیاش یاریان هەیە.

یارییەكانی دیكەی خولی ئیسپانیا:

 خیتافی – سیڤییە

ئەلمێرییا – ئۆساسۆنا

ڤالانسیا – ریاڵ مایۆركا

خولی ئنگلیزی یاری لوتكەی نیوكاسڵ و وێستهام لەخۆ دەگرێت

لە گەڕێكی دیكەیدت خولی ئنگلیزی كۆمەڵێك یاری لەخۆ دەگرێت و یاری ئەم هەفتەیەش رووبەڕووبوونەوەی نیوكاسڵ و وێستهامە

یارییەكانی دیكە:

 چێڵسی – بێرنلی

ئێڤرتن – بورنمۆس

نۆتینگهام فۆرێست – كریستیاڵ پاڵاس

تۆتنهام – لۆتن تاون

برێننتفۆرد -  مانچێستر یونایتد

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا