راهێنەری یانەی هەولێر دوورخرایەوە

وەرزش پێش 3 هەفتە

Alternate Text

بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەکە، ئیدارەی یانەی هەولێر بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی حەیدەر عەبدولئەمیر لە راهێنەرایەتیکردنی ئەو یانەیە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، دوای ئەوەی لە پێنج یاری رابردووی یانەی هەولێر، یانەیەکە نەیتوانی هیچ بردنەوەیەک تۆمار بکات، ئیدارەی یانەی هەولێر بڕیاری دووخستنەوەی حەیدەر عەبدولئەمیری راهێنەری دا و لە چەند کاتژمێرێکی داهاتوودا راهێنەرێکی نوێ دیاری دەکات.

حەیدەر عەبدولئەمیر لەکۆی 10 یاری لەگەڵ هەولێر سێ بردنەوەی بەدەستهێنا و لە دوو یاریش تووشی شکست بوو

دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرە لەکاتێکدایە کە سبەی سێشەممە یانەی هەولێر بەرامبەر یانەی نەفت یاری دەکات.

لە ئێستادا یانەی هەولێر بە کۆکردنەوەی 23 خاڵ لە ریزبەندی 14مینی خولی ئەستێرەکانی عێراقدایە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا