"پزیشکی هەژاران" لە سەڵاحەدین کۆچی دواییکرد

هەمەرەنگ پێش 3 هەفتە

Alternate Text

ئەمڕۆ، تارق سلێمان، پزیشکی ناوداری عێراقی کە بە پزیشكی هەژاران ناسرابوو، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

ئەمڕۆ شەممە، میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، تارق سلێمان، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی لوت، گوێ و قوڕگ، دوای ململانێ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، کۆچی دواییکرد.

بە تەنها 250 دینار نەخۆشی بینیوە

تارق سلێمان، ئەو پزیشکەبوو کە لە عێراقدا بە پزیشكی هەژاران ناسرابوو، ئەویش بەهۆی ئەوەی نرخی بینینی نەخۆش لە کلینکەکەی لە قەزای دوجەیلی پارێزگای سەڵاحەدین، تەنها 250 دیناری عێراقی بوو.

رۆژانە دەیان و سەدان نەخۆشی بینیوە

دوای کۆچی دوایی ئەو پزیشکە، کەسە نزیکەکانی باسیان لەوەکردووە ماوەی چەند ساڵێک بووە ئەو پزیشکە رۆژانە دەیان و سەدان نەخۆشی بینیوە بە نرخێکی رەمزی، لەو ماوەیەشدا دەرکەوتنی نەبووە و رەتیکردووەتەوە قسە بۆ میدیاکان بکات.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا