دوای ئەوەی گوڵپارێزی
یانەی ئیستقلالی ئێرانی لەناو یاریگا باوەش بە کچە هاندەرێکی یانەکە دەکات، چەند کارمەندێکی
پۆلیس لەو گۆڵپارێزە دەدەن و دەیبەنە دەرەوەی یاریگاکە.
بە گوێرەی گرتەیەکی
ڤیدیۆیی کە لە میدیاکانی ئێران بڵاوبووەتەوە، کچە هاندەرێک دەچێتە ناو گۆڕەپانی
یاریگا و داوا لە حسێن حسێنی گۆڵپارێزی یانەی تۆپی پێی ئیستقلالی ئێرانی دەکات
باوەشی پێدا بکات، ئەویش داواکەی جێبەجێ دەکات و باوەشی پێدا دەکات، ئەوەش
کارمەندانی پۆلیسی ناو یاریگاکە توڕە دەکات و بەهۆیەوە هێرش دەکەنە سەر گۆڵپارێزەکە.
ئەو رووداوە هەر زوو
کاردانەوەی هاندەرانی لێکەوتەوە و هاواریان دەکرد و بە پۆلیسەکانیان دەوت "
بێشەرەف ".
بە پێی یاساکانی ئێران دەربڕینی
هەستەکان لە نێوان ژنان و پیاوان و هەر پەیوەندییەکی دیکەی نێوانیان لە دەرەوەی
چوارچێوەی هاوەسەرگیری قەدەغەیە.