بۆ سەركەوتن بۆ یاری كۆتایی جامی ئاسیای خوار تەمەن 23 ساڵ، هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراق رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی ژاپۆن دەبێتەوە.
عێراق لەم پاڵەوانێتییەدا بەشێوەیەكی گشتی ئاستێكی باشی پێشكەشكردووە و لە یاری رابردوودا بە گۆڵێكی بەرانبەر بە گۆڵێك سەركەوتنی بەسەر ڤیێتنامدا بەدەستهێنا.
هەڵبژاردەی ژاپۆنیش ئاستێكی زۆر باشی پێشكەشكردووە
هەڵبژاردەی ژاپۆنیش ئاستێكی زۆر باشی پێشكەشكردووە و یاری رابردووش بە چوار گۆڵی بەرانبەر بە دوو گۆڵ سەركەوتنی بەدەستهێنا.
بە سەركەوتنی عێراق راستەوخۆ بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس سەردەكەوێت
ئەگەر بێت و عێراق سەركەوتن بەسەر ژاپۆندا بەدەستبهێنێت ئەوا راستەوخۆ بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس سەردەكەوێت و ئەگەر سەركەوتن بەدەست نەهێنێت ئەوا بۆ پلەی سێیەمی پاڵەوانێتییەكە رووبەڕووی دۆڕاوی یاری ئێندۆنیسیا و ئۆزباكستان دەبێتەوە.
ئەگەر عێراق پلەی چوارەم بەدەست بهێنێت ئەوا رووبەڕووی هەڵبژاردەیەكەی كیشوەری ئەفریقیا دەبێتەوە
لە ئەگەری بەدەستهێنانی پلەی چوارەمینیش ئەوا رووبەڕووی هەڵبژاردەیەكەی كیشوەری ئەفریقیا دەبێتەوە كە ئەویش بۆ سەركەوتن بۆ ئۆڵۆمپیاتی پاریس لە كێبڕكێدایە.