"چەند دەنگێکی بەهێز لە هەولێر بیسترا"

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

کەمێک پێش ئێستا لە سنووری هەولێر و دەوروبەری چەند دەنگێکی بەهێز بیسترا.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست BMC کەوتووە، کەمێک پێش ئێستا چەند دەنگێکی گەورە لە سنووری شاری هەولێر بیستراوە.

زانیارییەکان ئەوە ئاشكرا دەکەن، دەیان دەنگی بەهێز لە سنووری پارێزگای هەولێر و چەند ناوچەیەکی دەوروبەری بیستراوە و دەشوترێت، چەند مووشەکێک تێکشکێنراون، تاوەکو ئێستاش نازانرێت مووشەکەکان زیانیان هەبووە یاخود نا.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ئەمشەو ئێران هێرشەکانی بە سوود وەرگرتن لە زیاتر لە 400 مووشەک و نزیکەی 300 فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا