وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، یەک ملیۆن و 600
هەزار دەرچووی زانکۆ لە وەزارەتەکەیان ناویان تۆمارکردووە و بەدوای کاردا دەگەڕێن.
پێویستمان بە بەرنامە و پلانی درێژخایەن هەیە
ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری کار و کاروباری
کۆمەڵایەتیی عێراق لە
راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەگەڵ
زیادبوونی ژمارەی دانیشتووان ئەرکی ئەوان قورستر بووە و پێویستیان بە بەرنامە و
پلانی درێژخایەن هەیە، هەروەها هاوئاهەنگی لەگەڵ کەرتی تایبەت بۆ دۆزینەوەی کار بۆ
دەرچووانی زانکۆ لە سەرجەم سێکتەرە جیاوازەکان.
ئەوەشی خستەڕوو:" پێویستە بۆ ئەو ژمارە زۆرە لە دەرچووی زانکۆ کە
بە دوای کاردا دەگەڕێن چارەسەر بدۆزینەوە و ئەمەش ئاڵنگارییە بۆ ئێمە ".
وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق وتیشی، لەم قۆناغەدا کۆمەڵێک
بەرنامەی تایبەتیان هەیە بۆ ئەو دەرچووانە لەگەڵ پێدانی قەرز.