قوباد تاڵەبانی وتی، دەبێت رزگارمان بێت لە نەوت، چونکە
نەوت بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان بووەتە بەڵا.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە
میانەی بەشداریکردنی لە دیداری سلێمانی رایگەیاند:" رۆژێک دێت کە نەوت نامێنێت،
نزیکەی 15 ساڵێکمان لەبەردەست ماوە بۆ ئەوەی بتوانین ژێرخانێک دروست بکەین کە وابکات
ئەم وڵاتە بتوانێت بەبێ نەوت خۆی بەخێو بکات ".
ئەوەشی
خستەڕوو:" خۆشحاڵبووم کە چەندین کەس لە قسەکەرکان باسیان لە حکومەتی ئەلیکترۆنی
و بەرەو جیهانێکی دیجتیاڵیی کرد، ئەمە باشترین رێگایە بۆ چاکسازی ".
قوباد
تاڵەبانی باسی لەوەشکرد:" نزیکەی 10 ساڵ لەمەوبەر هەرێمی کوردستان رووبەڕووی
قەیرانێکی سەختی ئابووری بووەوە، هەر ئەوکات بیرمان لەوەکردەوە کە چۆن بتوانین سود
لە تەکنەلۆژیا وەبگرین و مووچەخۆران لە سیستمی بایۆمەتری تۆمار بکەین ".
وتیشی:" خۆشبەختانە
ئێستا سیستمی بایۆمەتری بووەتە هۆکاری چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوو حکومەتی
هەرێم و فیدراڵ، ئێستا حکومەتی فیدراڵ متمانەی هەیە بە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی
هەرێم و دڵنیا بووە لەوەی بندیوار و دوو مووچەیی تێدا نییە ".
لە درێژەی
قسەکانیدا قوباد تاڵەبانی وتی:" لە وڵاتێکدا دەژین کە گەنجێکی زۆرمان هەیە
زۆربەیان شارەزان لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و خاوەن بڕوانامەن ".
نوێدەکرێتەوە..