بافڵ جەلال تاڵەبانی: هیچ بەربەستێك لەبەردەم هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق نەمێنێتەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، پێویستە رێكکارە یاسایی و دەستوورییەكانی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تەواوبکرێت و هیچ بەربەستێك لەبەردەم پرۆسەكەدا نەمێنێتەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گەڵ سەید عەمار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە کۆبووەوە.

لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی وتی:" لەپێناو بەرەوپێشچوونی رەوتی دیموكراسی و هێنانەكایەی حوكمڕانییەكی تەندروست كە ببێتە مایەی سەقامگیریی سیاسی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر، پێویستە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت ".

لە كۆبوونەوەكەدا دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و قوباد تاڵەبانی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون گۆڕانكاری و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە گفتوگۆی بەرپرسیارانە و بونیادنەرانە كرایەوە لەنێوان هێز و لایەنە سیاسییەكان لەپێناو سەرخستنی پرۆسەی سیاسی و پاراستنی سەقاگیری لە وڵاتدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا