ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆدەبێتەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

وا بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆببێتەوە، کە بابەتی سەرەکی پەیوەست دەبێت بە پڕۆسەی هەڵبژاردن.

لەو بارەیەوە، سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشتر بۆ BMC ئاشكراکرد، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردن و گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە.

گفتوگۆ لەسەر چۆنێتی دەستکردن بە بانگەشە دەکرێت

سەعدی ئەحمەد پیرە وتیشی، یەکێتی ھەموو ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە کردووە، لە کۆبونەوەکەیاندا گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەکەن.

سەرۆکی یەکێتی دەڵێت بۆ هەڵبژاردن ئامادەن

هەر رۆژی چوارشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەراوێزی بەڕێوەچوونی کارەکانی دیداری سلێمانی، بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی خۆیدا دەکرێت، یەکێتیش هەموو ئامادەکارییەکی کردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا