یەکێک لە
ئەکتەرە ناودارەکانی میسر و عەرەب لە تەمەنی 81 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
ئەشرەف زەکی سەرۆکی
سەندیکای هونەرمەندانی نواند لە میسر رایگەیاند:" ئەمڕۆ هەینی سەڵاح سەعدەنی
هونەرمەندی ناوداری میسر و جیهانی عەرەبی، لە تەمەنی 81 ساڵیدا کۆچی دوایی
کرد".
سەڵاح سەعدەنی
لە ساڵی 1943 لەدایکبووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کشتوکاڵدا بەدەستهێناوە،
یەکێکە لە هاوڕی نزیکەکانی عادل ئیمام و بەیەکەوە لە چەند کارێکدا رۆڵیان گێڕاوە.
ناوبراو لە 1964
بەشداری یەکەمین کاری هونەری کردووە و لە حەفتاکانی سەدەی رابردوو بەشداری چەندین
بەرهەمی بەناوبانگی کردووە و ئەمەش وایکرد زیاتر ناودارتر بێت.