بەرشەلۆنە دەیەوێت ئاراخۆ بفرۆشێت

وەرزش پێش 2 هەفتە

Alternate Text

چەند کەسێک لەناو ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەیانەوێت یانەکەیان بە فرۆشتنی ئاراخۆ رازی بکەن.
رۆژنامەی سپۆڕتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە:" لەناو ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیدا چەند کەسێک هەن کە ئارەزوی فرۆشتنی رۆناڵدۆ ئاراخۆی ئۆرگۆوای و بەرگریکاری یانەکە دەکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو کەسانەی ناو ئیدارەی بەرشەلۆنە پێانباشە، ئەگەر بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ یاخود زیاتر بە مەبەستی دەستبەرداربوون لە ئاراخۆ پێشکەشی یانەکە کرا، ئەوا دەستبەرداری بەرگریکارەکە بن".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە دواین یاری یانەکەی بەرامبەر پاریس سان جێرمان، ئاراخۆ ئاستێکی خراپی پێشکەشکرد و بەهۆی کارتی سورەوە کرایە دەرەوەی یارییەکە، بە بڕوای چاودێرانیش ئەو کارەی یاریزانەکە بوە هۆی دەرکرانی بەرشەلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا