بنكەیەكی سەربازی چەكدارانی حەشدی شەعبی كرایە ئامانج

عێراق پێش 2 هەفتە

Alternate Text

لەبارەی هێرشە مووشەك (هاژەك)ییەكانی شەوی رابردووی سەر بنكەی سەرباوی كاڵسۆ روونكردەوە دەدرێت.

 هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای بابل بڵاویانكردەوە:" درەنگانی شەوی رابردوو بنكەی سەربازی چەكدارانی حەشدی شەعبی لە پارێزگاكە كە بە بنكەی كاڵسۆ ناسراوە بە مووشەك (هاژەك) كرایە ئامانج".

بەهۆی هێرشەكەوە قوربانی هەیە

ئەوەشیانخستەڕوو:" بەهۆی هێرشەكانیەوە قوربانی لێكەوتووەتەوە و هێزەكانیشیان لە شەوی رابردووەوە لە دەوروبەری بنكەكەن و لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە".

بەرپرسیاری هێرشەكە ئاشكرا نییە

ئاشكراشیانكردووە:" تا ئێستا هیچ كەس و لایەنێك بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە لە ئەستۆ نەگرتووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا