ئەمریكا: هێرشمان نەكردووەتە سەر حەشدی شەعبی

عێراق پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سێنتكۆم لە بارەی هێرشەكانی سەر بنكەیەكی حەشدی شەعبی لە پارێزگای بابل روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە.

 فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا (سێنتكۆم) لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" بەهیچ شێوەیەك هێزەكانمان پەیوەندیان بە بە ئامانجگرتنی بنكەی سەربازی چەكدارانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای بابلەوە نییە". 

ئاگاداری ئەو هێرشانە نەبووین كە كرانە سەر بنكەی سەربازی كاڵسۆ

ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئاگاداری ئەو هێرشانە نەبووین كە كرانە سەر بنكەی سەربازی كاڵسۆی سەر بە حەشدی شەعبی و ئەو راپۆرتانەی ئەمریكا دەكەنە بەرپرسیار، دوورن لە راشتییەوە". 

هێزە ئاسمانییەكانی وڵاتەكەمان چالاكی سەربازیان بۆسەر خاكی عێراق ئەنجامنەداوە

روونیشیكردەوە:" دوور و نزیك هێزە ئاسمانییەكانی وڵاتەكەمان هیچ چالاكییەكی سەربازیان بۆسەر خاكی عێراق ئەنجامنەداوە". 

ئەمەش لەكاتێكدایە بەهۆی بە ئامانجگرتنی بنكەی سەربازی چەكدارانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای بابل سێ چەكدار برینداربوون و بنكەكە سەر لەبەری وێران بوو. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا