سودانی: قەیرانی دۆلار و سزای بانكەكانمان چارەسەر دەكەین

عێراق پێش 2 هەفتە

Alternate Text

سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، دەیانەوێت كاری زیاتر لەسەر بووژانەوەی ئابووری و دارایی عێراق بكەن و وڵات لە قەیران و جەنگ دووربخەنەوە.

 پاش كۆبوونەوەكانی لە ئەمریكا لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" لەگەڵ بەشیكی زۆر لە كاربەدەستانی باڵای واشنتۆن كۆبۆینەوە و چەندین پرسمان باسكرد و دەمانەوێت، كار بكەین بۆ بووژانەوەی ئابووری و دارایی عێراق و پلانمان هەیە كە وڵات لە قەیران و جەنگ دووربخەینەوە و بەرەو پێشكەوتنی زیاتر ببەین نەك ببینە پاشكۆی وڵاتان و مەیدانی یەكلاكردنەوەی ئاڵۆزییە سیاسییەكانی ناوچەكە". 

بۆ قەیرانی دۆلار و سزای سەر بانكەكانمان لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا گفتوگۆیان كردووە

ئەوەشیخستەڕوو:" لەگەڵ وەزیری گەنجینەی ئەمریكا لەبارەی لابردنی سزای سەر ئەو بانكانەی عێراق كە لەلایەن واشنتۆنەوە سزادراون گفتوگۆمان كرد و كاریشدەكەین بۆ چارەسەری قەیرانی دۆلار".

كۆمپانیان گەورەكانی بواری وەبەرهێنان پێیان خۆشبووە كە لە عێراق وەبەرهێنان بكەن

ئاشكراشیكردووە:" لەگەڵ بەشێكی زۆری كۆمپانیان گەورەكانی بواری وەبەرهێنان راوێژمان كردووە و سەرجەمیان پێیان خۆشبووە كە بێنە عێراق و وەبەرهێنان بكەن".  

لەسەر مانەوە و كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لەگەڵ جۆو بایدن بیروڕایان ئاڵوگۆڕكردووە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" لەگەڵ جۆو بایدن، سەرۆكی ئەمریكا گفتوگۆمان لەسەر مانەوە و كشانەوەی هێزەكانی هاوپەیمانان لە وڵاتەكەمان كرد و دڵنیاین ئێستا عێراق ترسی داعشی لەسەر نەماوە و دەتوانێت ئاسایشی خۆی بپارێزێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا