یەکێک لە بەرگریکارەکانی
ریاڵ مەدرید مەترسی لەسەرە بۆ بەشداریکردن لە یاری یانەکەی بەرامبەر بەرشەلۆنە.
میدیاکانی ئیسپانیا
بڵاویانکردەوە:" فێرلاند مێندی بەشداری مەشق و راهێنانەکانی ئەمڕۆ شەممەی
یانەکەی نەکردووە، بەوهۆیەشەوە گومان لە بەشداریکردنی دەکرێت لە یاری سبەی یانەکەی
بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە".
ئاماژەیان
بەوەشکرد:" بە ئەگەری زۆرەوە کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید سەرکێشی
بە مێندییەوە ناکات و لە بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە، فران گارسیا یاری پێدەکات،
پێشبینی دەکرێت چوامینیش لە هێڵی بەرگری یاری بکات هاوشانی گارسیا، رودیگێر و
کارڤەخال".
بڕیارە سبەی یەکشەممە،
کاتژمێر 10:00ی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان لە میانەی خولی پلە یەکی ئیسپانیا،
یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر یاریگای خۆی میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی هاونیشتمانی
بکات.