هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریكا زیادیكردووە

ئابوری پێش 1 هەفتە

Alternate Text

ئیدارەی وزەی ئەمریكا رایگەیاند، عێراق لەهەفتەی رابردوودا رۆژانە زیاتر لە 308 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی وڵاتەكەیان كردووە.

 ئیدارەی وزەی ئەمریكا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ئەمریكا لە هەفتەی رابردوودا بەتێكڕا رۆژانە، چوار ملیۆن ‌و 832 هەزار بەرمیل نەوتی لە هەشت وڵات كڕیووە و بەراورد بە هەفتەی پێشتر پێنج ملیۆن و 97 هەزار بەرمیل نەوت بووە و بڕی 265 هەزار بەرمیلی رۆژانە كەمیكردووە".

عێراق لەهەفتەی رابردوودا رۆژانە زیاتر لە 308 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریكا كردووە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" عێراق لەهەفتەی رابردوودا رۆژانە زیاتر لە 308 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەمریكا كردووە و بەراورد بە هەفتەی رابردوو، 142 هەزار بەرمیل بووە و بڕی 166 هەزار بەرمیلی رۆژانە زیادیكردووە ". 

عێراق لە پلەی دووەم و كۆڵۆمبیا بە 246 هەزار بەرمیلی رۆژانە لە پلەی سێیەمدایە

ئەوەشی ئاشكراكردووە:" هەفتەی رابردوو ئەمریكا رۆژانە سێ ملیۆن و 458 هەزار بەرمیل نەوتی لەوڵاتی كەنەداوە هاوردە كردووە و بەو ژمارەیەش لە پلەی یەكەمدا هاتووە، لە دوای ئەویش عێراق لە پلەی دووەم و كۆڵۆمبیا بە 246 هەزار بەرمیلی رۆژانە لە پلەی سێیەم و  سعودیە بە 229 هەزار بەرمیل لە پلەی چوارەمدا هاتووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا