مەدرید کلاسیکۆی بردەوە و لێدانێکی یامال هەرای ناوەتەوە

وەرزش پێش 1 هەفتە

Alternate Text

شەوی رابردوو لە میانەی یارییەکانی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە یانەکە، میوانداری یانەی بەرشەلۆنەی کرد.
یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە بەرژەوەندی یانەی ریاڵ مەدرید کۆتایی هات، لە یارییەکەدا چەند رووداوێک روویاندا کە بوونەتە هۆی گومان و رەخنەیەکی زۆری هاندەرانی بەرشەلۆنە، دیارترینیشیان لێدانێکی لامین یامال بوو بۆ ناو تۆڕی یانەی ریاڵ مەدرید.

لە خولەکی 28ی یارییەکە، لامین یامالی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لێدانێکی بۆ گۆڵی یانەی ریاڵ مەدرید لێدا، لە بەرامبەردا لۆنینی گۆڵپارێزی یانەی ریاڵ مەدرید کەمێک درەنگ بەرپەرچی لێدانەکەی دایەوە، بەشێوەیەک کە گومانێکی زۆر دروستببوو لەسەر ئەوەی ئایا تۆپەکە هێڵی گۆڵی بڕیوە یاخود نا.

بە گۆڵ هەژمار نەکرا

لە ئەنجامدا ناوبژیوانی یارییەکە و ناوبژیوانانی ڤار بڕیاریاندا بەوە تۆپەکە هێڵی گۆڵی نەبڕیوە و ئەو لێدانە بە گۆڵ هەژمار نەکرا، هەرچەندە دوابەدوای یارییەکە رەخنەیەکی زۆر لە ناوبژیوانانی یارییەکە گیرا بەوهۆیەوە، بەڵام چەند میدیایەکی ئیسپانیاش جەختیان لەوەکردەوە، کە تۆپەکە بە تەواوەتی هێڵی گۆڵی تێنەپەڕاندووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا