لە نێو یاریگای تایبەت بە رۆسێنێری؛ نێرازووری بووە پاڵەوانی ئیتاڵیا

وەرزش پێش 1 هەفتە

Alternate Text

شەوی رابردوو لە میانەی بەڕێوەچوونی گەڕی یەكلاكەرەوەی پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا، یانەی ئینتەر میلان و ئەی سی میلان رووبەڕووی یەكتر بوونەوە.

 پاش دەستپێكی یارییەكە یانەی ئینتەرمیلان بەشێوەیەكی رێكخراوتر بەراورد بە یاری رابڕدووی رووبەڕوویی میلان بووەوە و توانی لە گێمی یەكەمی یارییەكەدا بە گۆڵێكی فرانچێسكۆ ئاچێربی گۆڵی یەكەمی بۆ نێرازووری تۆماركرد.

لە خولەكی 49ی یارییەكەدا، ماركیوس تورام توانی گۆڵی پێشكەوتن بۆ ئینتەر تۆماركرد

بەو تاكە گۆڵە گێمی یەكەمی یارییەكە كۆتایی هات و لەگەڵ دەستپێكردنەوەی گێمی دووەم و لە خولەكی 49ی یارییەكەدا لە هێرشێكدا و لە رێگای تێپێكی بەهێزەوە ماركیوس تورام توانی گۆڵی پێشكەوتن بۆ ئینتەر تۆماركات و لە بەرانبەریشدا تۆمۆری خولەكی 80 تاكە گۆڵی میلانی تۆماركرد و یارییەكەش بەو ئەنجامە كۆتاییهات.

بەو ئەنجامەش ئینتەر بووە پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا 

بەو ئەنجامەش ئینتەر ژمارەی خاڵەكانی بۆ 86 خاڵ بەرزكردەوە و بووە پاڵەوانی خولی ئیتاڵیا و لە نێو یاریگای میلان توانی سكۆدێتۆی 20مین و ئەستێرەی دووهەم بۆ خۆی دەستەبەر بكات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا