نرخی نەوت لە بەرزبوونەوە بەردەوامە

ئابوری پێش 1 هەفتە

Alternate Text

بۆ ئەمڕۆ سێشەممە جارێكی دیكە نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوونەوەیەكی دیكەی تۆماركرد. 

 بەپێی داتا جیهانییەكانی پەیوەست بە مامەڵەی نەوت، نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرزبووەوە و بە 87.39 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك مامەڵەی پێوەدەكرێت.

نرخی نەوتی خاوی رۆژئاوای تەكساسی بۆ هەر بەرمیلێك، نرخەكەی 82.30 دۆلارە

هەروەها، نرخی نەوتی خاوی رۆژئاوای تەكساسی ئەمریكیش 40 سەنت چووە سەر نرخەكەیی و بۆ هەر بەرمیلێك، نرخەكەی 82.30 دۆلارە.

بەهۆی ململانێكانی ئەم دواییانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سزا سەپێندراوە نوێیەكانی بەسەر ئێران و گەمارۆدان و كێشەكانی دەریای سوور تا ئێستا نرخی نەوتی بە ناجێگیری هێشتووەتەوە. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا