رۆژێکی هەفتەی داهاتوو لە عێراق پشووی فەرمییە

عێراق پێش 1 هەفتە

Alternate Text

چوارشەممەی داهاتوو لە دامودەزگاکانی حکومەتی عێراق، بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکارانەوە، پشووی فەرمییە.

بە گوێرەی حکومەتی فیدڕاڵی، رۆژی چوارشەممەی داهاتوو رێککەوتی 1ی ئایاری 2024، بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکارانەوە، لە تەواوی دامودەزگاکانی حکومەت لە عێراق پشووی فەرمییە.

لە هەرێمیش پشووە

هەروەها، بە گوێرەی رۆژمێری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024، رۆژی چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو، کە دەکاتە 1ی ئایار، بەبۆنەی جەژنی کرێکارانەوە لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان پشووی فەرمی دەبێت.

سەرەتای چیرۆکی جەژنی کرێکاران دەگەڕێتەوە ساڵی 1856

جێی ئاماژەیە، چیرۆکی جەژنی کرێکاران لە ئوسترالیاوە دەستیپێکرد، کاتێک لە 21ی نیسانی ساڵی 1856دا کرێکاران رژانە سەر شەقامەکان و داوایان دەکرد کاتژمێرەکانی کارکردن بکرێتە هەشت کاتژمێری رۆژانە، تا وای لێ هات هەموو ساڵێک لەو رۆژەدا کرێکاران خۆپیشاندانیان دەکرد، تا ئەوەی لە 1ی ئایاری ساڵی 1886دا زیاتر لە 340 هەزار کرێکار لە ئەمەریکا بایکۆتیان راگەیاند و لە ئەنجامیشدا دەیان کەس کوژران.

لە ساڵی 1890 بۆ یەکەم جار ئەو یادە کرایەوە

دواتریش لە ساڵی داهاتوودا، لە کۆنفرانسێکدا، رۆژی 1ی ئایار وەک رۆژی جەژنی کرێکاران دیاریکرا، تا ئەوەی لە 1ی ئایاری 1890 بۆ یەکەم جار ئەو یادە کرایەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا