بۆ یەکەمینجار لە عێراق هێڵی پاس دەکرێت بە پارەدانی ئەلیکترۆنی

عێراق پێش 1 هەفتە

Alternate Text

تیمی میدیایی سەر بە حکومەتی عێراق رایگەیاند، 25 پاس بۆ گواستنەوەی مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی بەغدا تەرخانکراوە، کە بۆ یەکەمینجارە بەشێوەی پارەدانی ئەلیکترۆنی کار دەکەن.

تیمی میدیایی سەر بە حکومەتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیران وەزارەتی گواستنەوەی 25 پاسی مۆدێل نوێی بۆ زانکۆی بەغدا دابینکردووە، کە لە سبەینییەوە بە شێوەی پارەدانی ئەلیکترۆنی کار دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو پاسانە بۆ گواستنەوەی مامۆستایان و خوێندکاران لە ناو حەرەمی زانکۆی بەغدا تەرخانکراوە.




ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا