ئەمڕۆ، ئەمەریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند، کە دوو کۆمپانیا و چوار کەسایەتی لە سزاکاندا بەئامانج گیراون.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا رایگەیاند، بڕیاریانداوە بە سەپاندنی سزا بەسەر دوو کۆمپانیای ئێرانی و چوار کەسایەتی کە پەیوەندییان هەبووە بە سوپای پاسدارانەوە، لەسەر بنەمای هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بۆسەر کۆمپانیا و دامەزراوە حکومییەکانی ئەمەریکا.
بەردەوامن لە بەئامانجگرتنی کۆمپانیا ئەمەریکییەکان
لەو بارەیەوە، برایان نیڵسۆن، بریکاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا بۆ کاروباری تیرۆر و هەواڵگری دارایی، رایگەیاندووە، لایەنە سایبرانییەکانی ئێران بەردەوامە لە بەئامانجگرتنی کۆمپانیا و دامەزراوە حکومییەکانی ئەمەریکا لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی رێکخراودا کە کار بۆ ناسەقامگیرکردنی ژێرخانی وڵاتەکە و زیان گەیاندن بە هاوڵاتییانی ئەمەریکی دەکات.
سزاکان بۆسەر دوو کۆمپانیا بوون
وەزارەتەکە دەشڵێت، سزاکانیان بۆسەر هەردوو کۆمپانیای ئۆوشنلینک ماریتایم دی ئێم سی سی و مەهرسا بووە، کە وەک کۆمپانیای وەهمی بۆ سوپای پاسداران کاریان کردووە.