بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بەرامبەر خۆڕاگری قەڵادزێیەکان وەفادارە

کوردستان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

لە یادی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، ‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرامبەر خوێن و خۆڕاگریی خەڵکی خۆشەیستی قەڵادزێ و هەموو کوردستان وەفادارە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند، بەڕێزەوە یادی شەهیدانی بۆردوومانی قەڵادزێی سەربەرز دەکەینەوە و سەری رێز و وەفاداری بۆ کەسوکارە خۆڕاگرەکەیان دادەنەوێنین. ‎

نموونەی ئازایەتی و خۆڕاگرین

دەشڵێت، خەڵکی خۆشەویستی قەڵادزێ نموونەی ئازایەتی و خۆڕاگرین، لەبەرامبەر بۆردوومان و راگواستندا نەک چۆکیان دانەدا، بەڵکو بە ئازایەتییەکی کوردانە و پێشمەرگانەوە بەگژ رژێمدا چوونە و مێژوویەکیتری پڕ لە شکۆمەندی و شانازییان بۆخۆیان تۆمارکرد.

بەرپرسیارێتیی حکومەتە بە کردار خزمەتی قەڵادزێییەکان بکات

سەرۆکی یەکێتی باسی لەوەش کردووە، ‎یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەرامبەر خوێن و خۆڕاگریی خەڵکی خۆشەیستی قەڵادزێ و هەموو کوردستان وەفادارە و لە خەبات بۆ قەرەبووکردنەوە و خزمەتکردنیان بەردەوامدەبێت، بەرپرسیارێتیی حکومەتیشە بە کردار خزمەتی قەڵادزێییەکان و سەرجەم هاونیشتمانییان بکات، چونکە ئەزموونەکەمان بەرهەمی گیانفیدایی ئەوانە و دەبێت هەموو هەوڵەکانیش بە ئاڕاستەی خزمەتکردنیان بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا