بۆ جاری دووەم لە ماوەی ساڵێکدا؛ بلینکن گەیشتە پەکین

جیهان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە چین و بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجامبدات.

ئامانجی سەرەکی سەردانەکەش زیادکردنی فشارەکانی سەر پەکینە

 ئاژانسی هەواڵی فڕانس24 بڵاویکردەوە:" ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشتە وڵاتی چین، ئامانجی سەرەکی سەردانەکەش زیادکردنی فشارەکانی سەر پەکینە لە بابەتە جیاوازەکاندا دیارترینیشیان، پشتیوانیکردنی روسیایە".

ئاماژەی بەوەشکرد:" بڕیارە بلینکن لە سەردانەکەیدا چەند کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسە حکومی، بازرگانی و سیاسییەکانی وڵاتی چین ئەنجام بدات".

ساڵی رابردوو دوای پەرەسەندنگی گرکییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەهۆی خستنەخوارەوەی باڵۆنێکی چین لە سنووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بلینکن سەردانی پەکینی کرد بە مەبەستی سەقامگیربوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان.

لەم ساڵانەی دواییدا چەند رووداوێک هۆکاربوون بۆ زیادبوونی گرژییەکانی نێوان پەکین و واشنتۆن، دیارترینیان خستنەخوارەوە باڵۆنەکەی چین و سەردانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بوو بۆ تایوان.

ساڵی رابردوو باڵۆنێکی چین سنووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەزاند و واشنتۆنیش بەردەوام جەختی لەوەدەکردەوە، باڵۆنەکە بە مەبەستی سیخوڕیکردن لەلایەن پەکینەوە رەوانە کراوە، بۆیە بڕیاری خستنەخوارەوەی درا، بەڵام چین سوور بوو لەسەر ئەوەی باڵۆنەکە بە مەبەستی توێژینەوە لە گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا رەوانەی ئاسمان کراوە و دواتر کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و بەرەو ئەمەریکا چوو.




ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا