مەسعود بارزانی: بۆردومانکردنی قەڵادزێ لاپەڕەیەکی ڕەشی دڕندەیی ڕژێمی پێشووی عێراقە

کوردستان پێش 1 هەفتە

Alternate Text

مەسعود بارزانی رایگەیاند، بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لاپەڕەیەکی رەشی دڕندەیی و بێ باکیی رژێمی پێشووی عێراقە لەبەرامبەر گەلی کوردستان.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" لە 50هەمین ساڵیادی بۆردومانی زاڵمانەی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا سڵاو بۆ گیانی شەهیدانی ئەو کارەساتە و هەموو شەهیدانی کوردستان ".

لە رۆژی 24ی نیسانی 1974 رژێمی بەعس شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی بۆردومانکرد، کە بەهۆیەوە سەدان هاوڵاتی سڤیل و مامۆستای زانکۆ شەهیدبوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا