لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کارەبا ئاشکرایکرد، بڕیارە رۆژی هەینی
پڕۆسەی چاکسازی تەواو ببێت و بارودۆخەکە ئاسایی ببێتەوە.
وەزارەتی کارەبا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئاگاداری
هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە، پڕۆسەی چاکسازی لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا بە
سەرکەوتووی بەرەو تەواوبوون دەچێت".
پڕۆسەکە لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ساڵانە دەکرێت
باسی لەوەشکرد:" بڕیارە پڕۆسەکە رۆژی هەینی تەواو ببێت و بارودۆخەکە
ئاسایی دەبێتەوە، پڕۆسەکە لە یەکەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ساڵانە دەکرێت و
وەزارەتی کارەبا پێی باشبوو لەم وەرزەدا و پێش هاتنی وەرزی گەرما ئەنجام بدرێت".