لە رێگای دوكان-سلێمانی بارهەڵگرێك خۆی كێشا بە 10 ئۆتومبێلدا

کوردستان پێش 2 هەفتە

Alternate Text

كەمێك بەر لە ئێستا لەسەر رێگای دوكان – سلێمانی بارهەڵگرێك خۆیكێشاوە بە زیاتر لە 10 ئۆتومبێلدا و زیانی زۆریشی بە بازگەی دوكان گەیاندووە.

 بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بە BMCی راگەیاند:" لە رووداوەكەی شارۆچكەی دوكاندا تا ئێستا 15 سەرنشین بریندارن و خۆشبەختانە تا ئێستا لە رووداوەكەدا هیچ سەرنشینێك گیانیلەدەست نەداوە".

15 سەرنشین بریندارن و سەرەتاش خۆی كێشاوە بە سێ ئۆتومبێلدا

وتیشی:" رووداوەكە لە ئەنجامی لەدەستدانی كۆنتڕۆڵی ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە جۆری فلات بووە و كۆنتێنەری لەسەر بووە لە سڵێمانیەوە بە ئاڕاستەی دوكان ڕۆیشتوە پێش بازگەكە كۆنتڕۆڵیلەدەست داوە و خۆی كێشاوە بە سێ ئۆتومبێلدا".

لەناو بازگەكە خۆی كێشاوە بە 13 ئۆتۆمبێلی دیكەدا

ئاشكراشیكردووە:" پاشان هەر نەیتوانیوە كۆنتڕۆڵی خۆی وەربگرێتەوە و بە ئاڕاستەی بازگەكە رۆیشتووە و لەناو بازگەكە خۆی كێشاوە بە 13 ئۆتۆمبێلی دیكەدا".

شۆفێرەی بارهەڵگرەكە بەڕەگەز عەرەبە

ئەوەشیخستەڕوو:" شۆفێرەی بارهەڵگرەكە بەڕەگەز عەرەبە و خڵكی بەغدایە، لەئێستاشدا تیمەكانی هاتووچۆ، تەندروستی، هێزە ئەمنیەكان لەهەوڵێ كۆنتڕۆڵكردنی ڕووداوەكەدان".  

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا