كەمێك بەر لە ئێستا لەبارەی بەڕێوەبەری ھاتوچۆی دوكان رایگەیاند، بەهۆی رووداوەكەی سەر رێگای دوكان – سلێمانی، لە ئێستادا ژمارەی برینداران بۆ 25 كەس بەرزبووەوە.
عەقید ئومێد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی دوكان لە لێدوانێكدا رایگەیاند:" بەهۆی رووداوەكەی ئەم بەیانییەی سەر رێگای دوكان – سلێمانییەوە كە تێیدا بارهەڵگرێك لە جۆری فلات كۆنتنڕۆڵی لەدەستدا و خۆی كێشا بە 17 ئۆتومبێلدا و بازگەی دوكانی روخاد، ژمارەی قوربانیان بەرزتر بووەتەوە".
بارهەڵگرەكە كۆنتێنەرێكی لەسەر بووە و پێش بازگەكە لە ئۆتۆمبیلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكروزەری داوە
ئاماژەی بەوەشكردووە:" بارهەڵگرەكە كۆنتێنەرێكی لەسەر بووە و پێش بازگەكە لە ئۆتۆمبیلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكروزەری داوە و كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە، دواتر كۆنتێنەرەكەی سەری كەوتووەتەخوارەوە و بەر ژمارەیەك ئۆتۆمبێل كەوتووە".
بەھۆی رووداوەكەوە 25 سەرنشین گەیەنراونەتە نەخۆشخانە
ئەوەشیخستەڕوو:" بەھۆی رووداوەكەوە 25 سەرنشین گەیەنراونەتە نەخۆشخانە و دوانیان بەھۆی سەختی بریندارەكانیانەوە بۆ سلێمانی گواستراونەتەوە".