وەزارەتی ناوخۆی عێراق: هەواڵی دەستگیركردنی بكوژی ئوم فەهد دوورە لە راستییەوە

عێراق پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

وەزارەتی ناوخۆی عێراق نوێترین زانیاری لەبارەی دۆسیەی كوشتنی ڤڵۆگەرە بەناوبانگەكەی بەغدا و دەنگۆی دەستگیركردنی بكوژەكەی بڵاوكردەوە.

 وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ئەو هەواڵانەی باس لە دەستگیركردنی بكوژی ئوم فەهد دەكەن و لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەبنەوە دوورن لە راستییەوە".

لێكۆڵینەوە لەرووداوەكە بەردەوامیان هەیە

ئاماژەی بەوەشكردووە:" لێكۆڵینەوە لەرووداوەكە و هەڵسەنگاندنی سەرەداوەكان بەردەوامیان هەیە و هێشتا لەسەرتاداین". 

ئەمەش لەكاتێكدایە درەنگانی شەوی رابردوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وێنەی كەسیچك بڵاوكرایەوە كە گوایە ئەو كەسە هەستاوە بە كوشتنی ڤڵۆگەری نێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە نێو ئۆتومبێلەكەی خۆیدا. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا