راپۆرتی لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی کۆرمۆر بە سودانی دەدرێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بەڕێوەبەری ناحیەی قادرکەرەم رایگەیاند، لێژنەیەکی ئەمنی عێراق بەدواداچوونی بۆ هێرشەکەی سەر کێڵگەی کۆرمۆر کردووە و ڕاپۆرتی زیانەکان رادەستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات.

 دوای تەواوبوونی کارەکەیان گەڕانەوە بەغدا

سدیق محەمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قادرکەرەم ئاماژەی بەوەکرد:" پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لێژنەیەکی ئەمنی لە بەغداوە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ هۆکار و هەڵسەنگاندنی زیانەکانی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر سەردانی ناحیەی قادر کەرەمیان کرد، دوای تەواوبوونی کارەکەیان گەڕانەوە بەغدا ".

ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەکە بە هاوبەشی لەگەڵ لیژنەیەکی ئەمنی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ لێکۆلینەوەیان لە دۆخی کێڵگەکە کردووە، راپۆرتێکیان ئامادەکردووە و پێشکەشی سەرۆکوەزیرانی عێراقی دەکەن."

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا