سۆران عومەر: دادگای فیدراڵی روونکردنەوە لەبارەی سێ مووچەکەی ساڵی رابردوو نادات

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، دادگای فیدراڵی ئامادە نییە روونکردنەوە لەسەر سێ مووچە نەدراوەکەی ساڵی رابردووی مووچەخۆرانی هەرێم بدات.

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" دادگای فیدراڵی رەتیکردەوە روونکردنەوە لەسەر پێنەدانی سێ مووچەکەی ساڵی 2023 بدات، بە بیانووی ئەوەی بابەتەکە لەدەسەڵاتی دادگاکەیان نییە ".

پێویستە حکومەتی هەرێم وەڵام بداتەوە

ئەوەشی خستەڕوو:" دوای ئەوەی نوسراوم ئاراستەی سەرۆکی حکومەتی ناوەند کرد ئەوان وەڵامەکەیان خۆ لادان بوو لەبەرپرسیارێتی گەڕاندنەوەی سێ مووچەکە، ئێستا پێویستە حکومەتی هەرێم وەڵام بداتەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا